خزمەتگوزاری چاککردنەوەی جلشۆری ئۆتۆماتیک لە ماڵەوە لە هەموو گەڕەکەکانی ناو شاری سلێمانی
| +964 771 948 2520
وەرشەی شنروێ

وەرشەی شنروێ

وەستای غەسالەی ئۆتۆماتیک

وەرشەی شنروێ - وەستای غەسالەی ئۆتۆماتیک
پێشەنگ لە چاککردنەوەی جلشۆری ئۆتۆماتیک

جلشۆرەکەت تێکچووە؟
لە ماڵەکەی خۆتدا لە ماوەیەکی کەم چاکی دەکەین!

بەبێ ئەوەی غەسالە قورسەکەت بگوازیتەوە بۆ بازاڕ، تەنها پەیوەندی بکە! دەستنیشانکردنی کێشە، چاککردنی کارت، مۆتۆر، پەمپ و لەرزین بە کەرەستەی ئەسڵی و دەستەبژێری شارەزا.

وەستای غەسالە wastayxasala - وەرشەی شنروێ

چاککردنەوەی غەسالە لە ماڵەکانتان
  • ✨ ساڵانێک لە ئەزموون لە چاککردنەوەی غەسالەی ئۆتۆماتیک.
  • ✅ نرخی گونجاو و پارچە گۆڕین بە کوالیتی.
  • ✅ خێرا گەیشتن و بەڵێنی تەواو.
  • ✅ وردکاری لە کار، گەرەنتی و خزمەتگوزاری.
ساڵانێک
لە ئەزموونی کار
لە ماڵەوە
بەبێ بارکردنی غەسالە
شارەزایی لە هەموو بەشەکاندا

خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەرشەی شنروێ

چارەسەری تەواوەتی هەموو جۆرە خەلەلێکی کارەبایی، ئەلیکترۆنی و میکانیکی.

دەستنیشانکردنی کۆد و کێشەکان

لێکدانەوەی زانستییانەی کۆدە هەڵەکان وەک OE, LE, DE, F10, F12, E20 بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی گرفتەکە.

دەنگ، لەرزین و بۆڵبرینگ

گۆڕینی بۆڵبرینگ (Bearings)، سێگۆشەی مەنجەڵ (خاچ)، دەبڵ و یایەکان بۆ ئەوەی غەسالەکەت وەک ڕۆژی یەکەم بێدەنگ بێتەوە.

پەمپ، ڤاڵڤ و دزەکردنی ئاو

چارەسەری ئاو فڕێنەدان، بەردەوام ئاو کێشان، ڕژانی ئاو لە ژێرەوەی غەسالە، و گۆڕینی لاستیکی دەرگا بە خاوێنی.

مۆتۆر و ئینڤێرتەر

چاککردنی مۆتۆری Direct Drive و Inverter، فەحمەی مۆتۆر و سنسۆری هۆڵ (Hall Sensor) بە کەرەستەی تاقیگەیی.

چاککردنەوە و کێشەی کارت

چاککردنی (Main Board)، نەبوونی کارەبا لە شاشە و گۆڕینی پارچە سووتاوەکان بە کەرەستەی ئەلیکترۆنی وردبین.

ڕاوێژی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆ

بۆ ئەو کێشانەی بە ڕێنماییەکی سادە چارەسەر دەبن، دەتوانیت بە کامێرای واتسئاپ ڕاوێژ بکەیت.

کۆدی CL و قفڵی منداڵان

ڕێنمایی و هاوکاریی خێرا بۆ کردنەوەی قفڵی منداڵان لەسەر شاشەی غەسالە بەبێ خەرجی.

ڕێبەری کێشە و کۆدەکان

دەستنیشانکردنی کۆدە هەڵەکان بەپێی مارکە

کلیک لەسەر ناوی مارکەی غەسالەکەت بکە تا زنجیرەی کۆدەکانت بۆ بکرێتەوە:

کۆدی غەسالەکەت لێرەدا نییە؟ وێنەی شاشەکەی بگرە و لە واتسئاپ بینێرە تا ڕاستەوخۆ هاوکاریت بکەین.
پرسیار لە وەستا
ڕێنمایی و هۆشیاری

ئامۆژگارییە گرنگەکان بۆ پاراستنی غەسالەکەت

پەیڕەوکردنی ئەم ڕێنماییانە غەسالەکەت لە تێکچوون و خەرجی زیادە دەپارێزێت:

ڕێنمایی ژمارە ١ • پاراستنی لاستیکی دەرگا

بۆچی زۆرجار ئاو لە لای دەرگای غەسالەوە دێتە دەرەوە؟

لە کاتی تێکردنی جلەکان بۆ ناو جلشۆر، هەمیشە دڵنیابە لەوەی جلەکان بە جوانی خراونەتە ناو قووڵایی مەنجەڵەکەوە و لە لێواری دەرگا و لاستیکەکە (قایشی دەرگا) دوورن؛ چونکە لە کاتی داخستنی دەرگادا ئەگەر پارچە جلێک لە نێوان دەرگا و لاستیکەکەدا گیر ببێت، لە کاتی سووڕانەوەدا لاستیکەکە دەدڕێنێت و دەبێتە هۆی ئاوچوون و تێکچوونی غەسالەکەت.

ڕێنمایی و فێرکاریی تری بەسوود بۆ پاراستنی غەسالە بەردەوام لێرەدا دادەنێین...
بە کرداری سەیری کارەکانمان بکە

نموونەی چاککردنەوە و خزمەتگوزارییەکانمان

بینینی چۆنیەتی سەردانی ماڵان و ڕاوێژ و چاککردنەوە لە ناو ماڵدا بە دەستێکی کارامە.

گەیشتنە ماڵەوە و چارەسەری قفڵی دەرگا

چاککردنەوەی کێشەی قفڵی دەرگای غەسالە لە کەمترین کاتدا بە سەردانی ماڵەوە.

چاککردنەوەی غەسالەی ئۆتۆماتیک لە ماڵەوە

چارەسەری هەموو کێشەیەکی غەسالە بەبێ ئەوەی پێویست بکات باربکرێت بۆ بازاڕ.

نەهێشتنی دەنگی بەرز و گۆڕینی بۆڵبرینگ

دەستنیشانکردنی کێشەی تەقە و دەنگی زۆری مەنجەڵ لە کاتی وشککردنەوە.

چارەسەری ئاو فڕێنەدان و پاککردنەوەی فیلتەر

چۆنیەتی خاوێنکردنەوەی فیلتەری پەمپ و چارەسەری کۆدەکانی OE و 5C لە ماڵەوە.

پشکنین و چاککردنەوەی کارتی غەسالە

چاککردنەوەی وردی کارتی ئەلیکترۆنی و گۆڕینی پارچە سووتاوەکان بە گەرەنتی.

ڕێنمایی پاراستن و درێژکردنەوەی تەمەنی غەسالە

باشترین ڕێگاکان بۆ شۆردنی ناو مەنجەڵ و پاراستنی بۆڵبرینگ و هیتەر لە کلس.

متمانە و ڕازیبوونی هاوڵاتییان

ڕای کڕیارانی بەڕێزمان لە سلێمانی

دەستپاکی لە کار و ڕاستگۆیی لە دیاریکردنی کێشەکان، گەورەترین سەرمایەی وەرشەی شنروێیە:

«دەستتان خۆش بێت وەستا گیان، غەسالەکەم دەنگی زۆر ناخۆش بوو و کەس نەیدەزانی بۆچی وایە، بە سەردانێکی ماڵەوە و گۆڕینی بۆڵبرینگەکان ئێستا بە تەواوی بێدەنگ بووە و وەک ڕۆژی یەکەمی لێهاتەوە.»

ک. ع
کاک عەلی
گەڕەکی ڕاپەڕین، سلێمانی

«زۆر سوپاس بۆ ڕێنماییە بەنرخەکەتان. بە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی کێشەی قفڵی دەرگاکەتان بۆ چارەسەر کردین بەبێ ئەوەی خەرجیمان لێ بڕوات، نموونەی دەستپاکی و ڕاستگۆیین لە کارەکەتاندا.»

م. ح
مامۆستا حەمە
گەڕەکی سەرچنار، سلێمانی

«گرنگترین خاڵ ئەوەیە پێویست ناکات غەسالەی قورس باربکەیت بۆ ناو بازاڕ، وەستای بەڕێز هاتە ماڵەوە و کارتی غەسالەکەی پشکنی و هەر لەوێ چاکی کرد، دەستتان خۆش بێت و سەرکەوتووبن.»

د. ئـ
دکتۆر ئارام
کانی با، سلێمانی

سەرنج و ڕای خۆت بنووسە

ڕای ئێوە بۆ بەرەوپێشچوونی خزمەتگوزارییەکانمان زۆر گرنگە:

پەیوەندی ڕاستەوخۆ

ئێمە لە خزمەتتانین لە هەموو گەڕەکەکانی ناو شاری سلێمانی

بۆ هەر پرسیارێک، دەستنیشانکردنی کات یان ناردنی لۆکەیشن بۆ ماڵەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

تەلەفۆن و واتسئاپ:
+964 771 948 2520
ناوچەی خزمەتگوزاری:
سەردانی ماڵەوە لە هەموو گەڕەکەکانی ناو شاری سلێمانی

داواکردنی وەستا بۆ ماڵەوە

زانیارییەکان بنووسە تاوەکو ڕاستەوخۆ بە نامەی واتسئاپ بۆ وەستاکەی بنێریت: